ئێران منداڵێکی لەسێدارە دا

خواكوڕك
 
دادگای ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی چوار هاوڵاتی جێبەجێ کرد کە یەکێک لەو کەسانە منداڵێکی تەمەن دە ساڵە بوو.
 
دوای دەستگیرکردنی چوار هاوڵاتی لە شاری زاهیدان بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە،دوای دە مانگ لە دەستگیرکردنیان دادگای ئەو وڵاتە سزای لەسێدارەدانیانی جێ بەجێ کرد.
 
لەو بارەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند ئەو کەسانە هاوڵاتی پاکستانین و بە تۆمەتی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزا دراون.بەڵام چالاکانی سیاسی ئەو تۆمەتانە بەدرۆ دەخەنەوەو دەڵێن ئەوە بیانووی بەردەوامی دەسەڵاتی ئێرانە بۆ سزادانی هەزاران هاوڵاتی لەو وڵاتە.
Back to top button