پنتاگۆن:سوپای قودس هۆکاری ئاژاوەیە

خواكوڕك
 
جەنڕاڵ جۆزێف فۆتیل لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە هۆکاری ئاژاوەو نائارامیەکانی ناوچەکە سوپای قودسی ئێرانە.
 
جۆزێف بۆ ڕۆژنامەی تامبا بای تایمزی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە ڕێگری بکرێت لە زیادبوونی هەیمەنەی ئێران لەناوچەکە،چونکە سەرچاوەی شەڕو نەهامەتی وئارێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
 
ئەو پلەدارە ئەمریکیە وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی ئۆباما،ئەوەی خستەڕوو کە ترەمپ دەرکی مەترسیەکانی ئێران دەکات و لەو ڕووەشەوە تەئکیدی لەسەر گۆڕینی ڕژێمی ئێران کردۆتەوە.
Back to top button