سه‌عد ئه‌حمه‌د پیره‌: یه‌كێتی له‌باره‌ی سه‌ردانی ئێران له‌كۆده‌نگی كورد ده‌رناچێت

خواكوڕك 

سه‌عد ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌باره‌ی سه‌ردانی ئێران ئێمه‌ بریارماندا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ گۆڕان و پارتی دابنیشین له‌باره‌ی سه‌ردانی یه‌كێتی بۆ ئێران، چونكه‌ ئێمه‌ بریارمانداوه‌، كه‌ له‌كۆده‌نگی كورد ده‌رناچین، چونكه‌ ئێران بابه‌تی ریفراندۆم ده‌خاته‌ به‌رده‌م گفتوگۆكانی شاندی یه‌كێتی، بۆیه‌ سه‌ردانی ئێمه‌ بۆ پارتی و یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به‌سه‌ردانی شاندی یه‌كێتیه‌وه‌یه‌ بۆ ئێران”.

هه‌ر له‌ باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ده‌شلێـ” لە کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتیدا، بڕیار لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دراوە، جەختیشی لەوە کردەوە: “دوای گەڕانەوەی شاندەکەی یەکێتی لە ئێران، لایەنە سیاسییەکان دادەنیشن و قسە لەسەر کات و ساتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، چونکە بڕیاری کارا کردنەوەی پەرلەمان دراوە، تەنیا ئەوە دەمێنێتەوە کە لایەنەکان بۆ کاراکردنەوەکە چۆن و لە کوێوە دەست پێ دەکەن”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شلێـ”لە کۆبوونەوەی پێنجشەممەی ڕابردووی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانیدا بڕیاردرا کە لەسەر بابەتی سەردانەکەی شاندی یەکێتی بۆ تاران گفتوگۆ لەگەڵ پارتی و گۆڕاندا بکرێت، چونکە بەدڵنیاییەوە یەکێک لەو تەوەرانەی لەگەڵ شاندی یەکێتی لە تاران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بابەتی ڕیفراندۆمە، ئێمەش بڕیاری ئەوەمان داوە کە لە کۆدەنگیی کورد لە پرۆسەی ڕیفراندۆمدا دەرناچن”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ دانیشتنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان و پارتی له‌سه‌ر سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی بووه‌ بۆ ئێران، سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌لێـ” بۆچوونی پارتی و گۆڕان بۆ یه‌كێتی وه‌ك یه‌ك بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، به‌ڵام به‌ئه‌ده‌بیاتی حزبی خۆیان، گۆڕان پێی وابووه‌ پاش كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ریفراندۆم له‌كاتی خۆیدا ده‌كرێت، پارتیش به‌هه‌مان شێوه‌ بۆچوونی له‌گه‌ل گۆڕان بۆ یه‌كێتی هه‌بووه‌ به‌ڵام پارتی پێی وابووه‌ ریفراندۆم له‌كاتی خۆیدا ده‌كرێت و كاتژمێرێكیش پاشه‌كشه‌ ناكات”.
Back to top button