بۆچی كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌ره‌شه‌ی كردووه
خواكوڕك
رۆژی 12ی 7ی 2017 كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی به‌رێوه‌چووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆ ماوه‌ی 10 خوڵه‌ك جێگیری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت، له‌و 10 خوڵه‌كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ، كه تێیدا شاناز بریم ئه‌حمه‌د و به‌رپرسی رێكخستنی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و گروپی نزیك له خۆی ئاماده‌بوونه، له‌وێدا كۆسره‌ت ره‌سول هه‌ره‌شه كردووه”.
به‌گوێره‌ی زانیاره‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، كۆسره‌ت ره‌سول له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان گوتوویه‌تی هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت یه‌كێتی به‌ئاراسته‌ی دژایه‌تی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دا ببات، زیندانی ده‌كه‌م له هه‌ر پله‌و پۆستێك بێت”.
سەرەڕای ئەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەشێوەیەکی بەردەوام پشتیوانی خۆی بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە، به‌ڵام به‌به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت ئاراسته یه‌كێتی به‌دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دا ببه‌ن”.