بابه‌تی كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاشكرا ده‌بێت

خواكوڕك
 
“فه‌رهاد تۆفیق ” سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ، نوسراوى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى پاریزَگاى سلێمانى كرد ، وابڕیاره‌ له‌ دانیشتى رۆژى شێ شه‌مه‌ 18ى 7ى 2017 ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت .
 
“فه‌رهاد تۆفیق ” سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى كوردستان له‌ پشكى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند ” به‌ پێى ڕێكه‌وتنامه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ حزبى شیوعى ده‌بوایه‌ ئێمه‌ و ئه‌وان، كورسییه‌كى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ربگرین ، به‌ڵام براده‌رانى حزبى شیوعى به‌ بێ ئاگادارى ئه‌و كورسییه‌یان وه‌رگرتبوو”.
 
ساڵى (2014 ) له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیدا ( حزبى سۆسیالیستى دیموكراتى كوردستان و حزبى شیوعى و حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان ) به‌یه‌ك لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد و یه‌ك كورسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیان به‌ ده‌ست هێنا ، به‌پێى ڕێكه‌وتنى نێوانیان دوو ساڵى یه‌كه‌م ئه‌وكورسییه‌ بۆ نوێنه‌رانى سۆسیالیست و دوو ساڵى دووه‌میش بۆ شیوعى ده‌بێت”.
 
لاى خۆیه‌وه‌ ” مه‌هدى مه‌حمود ” سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى گووتى ” رۆژى سێ شه‌مه‌ 18ى 7ى 2017 ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى دانیشتنى ئاسایی خۆى ئه‌نجام ئه‌دات و ته‌وه‌رى یه‌كه‌مى دانیشتنه‌كان داواى به‌خشینى (دكتۆر فه‌رهاد تۆفیق ) له‌ ئه‌ندامیه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌بێت و ته‌وه‌رى دووه‌میش تاوتوێكردنى سیسته‌مى لامه‌ركه‌زییه‌ت بۆ پارێزگاى سلێمانى گفتوگۆى له‌ باره‌وه‌ ده‌كرێت “.
Back to top button