موسه‌ننا ئه‌مین : له‌عێراقدا شتێك نییه‌ به‌ ناوى هێلى سوور

خواكوڕك
 
“دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین ” سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ ئنجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ” تا ئێستا حكومه‌تى عێراق هه‌ڵویستى ره‌سمى خۆى له‌سه‌ر ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان ڕانه‌گه‌یاندووه‌و ته‌یارى شیعى به‌ هێڵى سور ناوى ده‌به‌ن ، هه‌رچه‌ند تا ئێستا هاوپه‌یمانى نیشتیمانى مه‌ حكومه‌ت به‌ڕیچوه‌ ده‌به‌ن به‌ فه‌رمى ڕایان نه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ دژى ریفراندۆم بن ، بڕوامان وایه‌ له‌ ناو عێراقى نوێدا شتێك نییه‌ به‌ ناوى هێڵى سور و ئه‌وه‌ى هێڵى سور دیارى ده‌كات بنه‌ماكانى دیموكراسى مافى مرۆڤ و ئایین و ده‌ستوره‌ پێویسته‌ گفتو گۆى فه‌رمى ئه‌نجام بدرێت “.
 
هه‌روه‌ها “دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین ” ڕاشیگه‌یاند ” شتێكى تر له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و بنه‌مایانه‌ هێڵى سور دیارى ناكات ، هاوپه‌یمانى نیشتیمانى كوێخاى ئه‌م وڵاته‌ نییه‌ تا هێلى سور بۆ كورد و سوننه‌ دیارى بكات ، ئه‌م ولاته‌ شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه‌ ژیانى ئاره‌زومه‌ندایه‌نه‌، له‌هه‌ر ساتێك پێكهاته‌كان بیانه‌وێت مافى چاره‌ى خۆیان بنووسن سوننه‌ یان شیعه‌ یانیش كورد ، وه‌ ئازادییه‌و پیویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ و بنه‌ما دیموكراسیه‌كان و ده‌ستور مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت “.
 
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتى ” عێراقیه‌كان تێر بوون له‌ پرسى خوێن و هه‌رشه‌و تیرۆر ، سه‌دان ساڵه‌ خوێن ڕشتن له‌ عێراق به‌س نه‌بوو ، پێویسته‌ دواى ئه‌و سه‌دان ساڵه‌ خوێن رشتن كۆتایی پێبێت و زمانى دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن و بنه‌ما دیموكراسیه‌كان بخرێته‌ گه‌ڕ “.
 
هه‌روه‌ها “دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین ” سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى گوتیشى ” كۆمه‌ڵێك گروپى توندڕه‌و له‌ ناو حه‌شدى شه‌عبى گومانى ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ ده‌كرێت لێیان كێشه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان دروست بكه‌ن و ده‌ستدرێژى بكه‌ن ، به‌ڵام به‌ وورى ده‌زانم پێكدا هه‌ڵپژان له‌ نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق ڕووبدات “.
Back to top button