ئەیاد جەمالەدین: پاش ته‌واو بوونی داعش له‌ مووسڵ هێرش ده‌كه‌ین سه‌ر كوردستان

خواكوڕك
 
دوای پێداگری لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە وادەی خۆیی و کارکردن بۆ کۆکردنەوەی کۆدەنگی لەناوخۆو دەرەوە،هێرشی توند لەلایەن چەند کەسایەتیەکی عێراقی بەگشتی و شیعەکان بەتایبەت دژی بارزانی درێژەی هەیە.
 
ئەیاد جەمالەدین کە لەسەر پێداگریەکانی بارزانی چەندین جار لێدوانی داوەو بارزانی بە مەترسی لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق ناوبردووە،لە دوالێدوانی لەو بارەوە داوای پاک کردنەوەی ڕزگارکردنەوەی کوردستان دەکات،ناوبراو پێشتریش داوای لە هێزە عێراقیەکان کرد پێش موسڵ هەولێر ئازاد بکەنەوە.
 
لە لایەکی تر عەمار حەکیم سەرکردەو کەسایەتی دیاری شیعەکان لەو بارەوە داوا لە ئەمرییکیەکان دەکات ڕێ لە بارزانی بگرن و بە کردار دژی ڕیفراندۆم بوەستنەوە،ئەوەی مایەی تێڕامانە ئەمریکا لە لایەن بەرپرسە شیعەکانەوە بە شەیتانی گەورە ناودەبرێت بەڵام ترسی بارزانی و پرسی ڕیفراندۆم ئەوەندە فشاری بۆ هێناون،داوایەکی لەو شێوەیە بە بڕوای خۆیان لە شەیتانە گەورەکە بکەن
Back to top button