بەرپرسانی باڵای گۆران نیگەرانن لە دەستێوەردانەكانی چیا نەوشیروان مستەفا

خواكوڕك
لە دوای كۆچی دوای ( نەوشیروان مستەفا ) جموجۆڵ و دەستێوەردانەكانی (چیای كوڕی نەوشیروان مستەفا ) لە سەرجەم سێكتەرو كاروبارەكانی گۆڕان ، نیگەرانی بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی گۆڕانی لێكەتووەتەوە و هەندێكیان بە مەترسی لەسەر ئایندەی گۆڕان ناوی دەبەن ، نەوشیروان مستەفا لە 19ی 5ی 2017 كۆچی دوای كرد.
سەرچاوەكانی ناو بزوتنەوەی گۆران بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە گۆران جیاوازترە لە حزبەكانی تر و بنەماڵەی نییە و هیچ كەسێك بە هۆی باوكەوە یان خزم و كەسییەوە بەرپرسیارەتی پێنادرێت ، لەكاتێكدا بانگەشەكان وا دەرنەچوون و بەر لە چلەی نەوشیروان مستەفا گردی زەرگەتەوە كۆمپانیای ووشەو مۆڵ و ماركێتەكانیان گواستنەوەی خاوەنداریەتیان بۆ كراوەو خرایە سەر ( چیا) ی ( نەوشیروان مستەفا) هەوڵێكیش هەیە كە میدیای گۆران بخرێتە سەر كۆمپانیای ووشە پاشانیش (چیا) ی كوڕە بچوكی نەوشیروان مستەفا بەبێ ئەوەی هیچ پلەیەكی حزبی لە بزوتنەوەكەدا هەبێت ڕاستەوخۆ بەرپرسیارەتی ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی یان پێ بەخشراو، ئێستا جموجۆڵی هەیە لە ناو بزوتنەوەكەداو لە ئایندەشدا دەبێتە شوێنگرەوەی باوكی (نەوشیروان مستەفا ) .
بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان لە دەستێوەردانەكانی ( چیا ) نیگەرانن ، هەریەك لە ( قادری حاجی عەلی و عومەری سەید عەلی )و (بەختیاری) برای (نەوشیروان مستەفا )و مامی ( چیا) نیگەرانن ، گەنجەكانی ناو بزوتنەوەی گۆران دەورو خولی (چیا ) دەدەن و هەریەكێك لەو گەنجانە بە دوای بەرژەوەندی تایبەتی و كار بۆ داهاتووی خۆی دەكات .

Back to top button