لەبەردەم نەتەوەیەكگرتووەكان رەوەندی كوردی رێپیوان بۆ پشتیوانیی ڕیفراندۆم سازدەكات

خواكوڕك
لەگەڵ نزیكتر بوونەوەی وادەی سازدانی ریفراندۆم بۆسەربەخۆی كوردستان, ئێستا لەسەر ئاستی چین و توێژەكانی كوردستان ئامادەكاری دەكرێت, بۆ سازدانی كەرنەڤاڵ بۆ پێشوازی لە رۆژی ریفراندۆم, بۆ ئەم مەبەستەش لە دەرەوەی وڵات ئامادەكاری بۆ گەورەترین رێپێوان بۆ پشتیوانی لە ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بریارە پەیامێك بگەیەندرێتە نەتەوە یەكگرتووە و سەرۆكی ئەمریكا.
سیروان هەڵەبجەیی، یەكێك لە چالاكوانانی كۆمەڵگای مەدەنی لە ئەورووپا بە میدیاكانی راگەیاندووە: “بڕیارە لە كۆتایی مانگی هەشتدا گەورەترین ڕێپێوان لە ئەڵمانیا ئەنجام بدەین و چاوەڕوانی هاتنی زیاتر لە ٣٠ هەزار كەس دەكەین و لە ئێستاوە ئامادەكاری كراوە داواشمان كردووە لۆگۆ و دروشمی تایبەت بە ریفراندۆم ئامادە بكرێت بۆ ئەو ڕۆژە”.
ئەوەشی خستەڕوو “لەگەڵ نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەریمی كوردستان لە یەكیتیی ئەورووپا قسە دەكەین بۆ ئەوی یادداشتیك لەو بارەوە بدرێتە یەكێتیی ئەورووپا و سەرۆكی ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان”.
دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەورووپا پێشتر رایگەیاندووە: “ئاگادارین ژمارەیەكی زۆر خەڵكی بەنیازن لە كۆتایی مانگی هەشتدا رێپێوان بكەن و وەك باس كراوە لە سەرووی ٢٠ هەزار كەس لە شاری كۆڵن لە ئەڵمانیا بە ڕێپێوان پشتیوانی لە ڕیفراندۆم دەكە”.

Back to top button