پەكەكە دوو كچی كورد دەڕفێنێت و بە فشاری كەسوكارەكەی دەیانگەڕێنێتەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی چەند مانگێك بەر لە ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان, كچێكی مێرمنداڵی ئێزیدی لەبەردەم دەرگای ماڵەكەی خۆییانیان رفاند, بۆ جاری دووەم, (پەكەكە) دوو كچە كوردی دانیشتووی گەڕەكی (ڕەحیم ئاوا)ی شاری كەركووكیان ڕفاندووە و دواتر لەژێر فشاری كەسوكارەكەی گەڕاندوویانەتەوە.
خواكوڕك زانیویەتی كادرێكی پەكەكە بە ناوی (شوكر) دوو كچە پوری یەكتری بە ناوەكانی (ل.ع)و(ه, ت)ی رفاندووە بردونیەتیە قەندیل.
پێشتریش لەسەر ئەم بابەتە سەرچاوەكانی ئەمنی كەركووك رایانگەیاندبوو كە: ”دوانیوەڕۆی ھەمان ڕۆژ، كەسوكاری ئەو دوو كچە، ھەڵیان كوتاوەتە سەر بارەگای (تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان) كە پارتێكی سەر بە پەكەكەیە و دوو پاسەوانی بارەگاكەیان ڕفاندووە و گوتوویانە ھەتا ئەو دوو كچە نەھێنرێنەوە، ئەو دوو پاسەوانە ئازاد ناكەن”.
سەرچاوەكە گوتیشی: “سەرەنجام پەكەكە ناچار بوون دوو ئافرەتەكە بھێننەوە بۆ كەركووك بۆ لای كەسوكاریان و دوو پاسەوانەكەش ئازاد كراون”.

بەپێی زانیارییەكان، پێشتر برایەكی لارا عوسمان لە قەندیل چەكداری پەكەكە بووە، بەڵام بە فشاری كەسوكارەكەی، وازی لە پەكەكە ھێناوە و بۆ كەركووك گەڕاوەتەوە.

Back to top button