یەكێتی: ئەگەر گۆڕان ئامادەی دانیشتن نەبێت دەبێت خۆی بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوویەوە, پاش بەڕێوەچوونی كۆبونەوەكە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتی:”ئەگەر گۆڕان ئامادەی دانیشتن نەبێت دەبێت خۆی بەرپرسیارێتی هەلبگرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند:” ئێستا هیچ بەهانەیەك بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان نەماوە چونكە مەرجەكانی بەردەم كاراكردنەوە پەرلەمان لە لایەن پارتی لادراوە بۆیە پێویستە ئەم هەنگاوە گەورەی پارتی لەبەرچاو بگیرێت

پیرە گوتیشی:” كارانەكردنەوەی پەرلەمان و ئامادە نەبوونی گۆڕان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان, ئەم بزووتنەوەیە دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتیەكی گەروەی نیشتمانی كە خۆی هۆكاری لە كارخستنی پەرلەمانە, وە ئەگەر ئامادەی كاراكردنەوەی پەرلەمان نەبن بیر لە سیناریۆی دیكە دەكرێتەوە.

Back to top button