سەرۆكی پەرلەمان دژی سەرۆك وەزیرانی لێدوانی لەسەر پێشمەرگە دا

خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكدا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە رۆژی پێنجشەممە 18-8-2016 ، ستایشی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییانەی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد، کە لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی موسڵ بەدەستیانهێناوە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەلیم جبووری رایدەگەێنێت، سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بە تەواوکردنی هەوڵەکان بۆ دەربازبوون لە داعش ناودەبات و پێیوایە “هەنگاوێکی کاریگەرە بە ئاراستەی رزگارکردنی تەواوی خاکی  پارێزگای نەینەوا”.

هەروەها سەرۆكی پەرلەمان دەشلێت “بەشدارییکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ هەوڵێکی گەورەی سەربازی دەخاتە سەر هەوڵەکان و شایستەی ستایش و رێزە هەروەها دەلێت، متمانەی تەواوی بەوەش هەیە، کە بەمنزیکانە لاپەڕەی رەشی لە نێوبردنی تیرۆر کۆتایی بێت و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدرێتەوە”.

پێشتر حەیدەر عەبادی لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 16-8-2016 رایگەیاندبوو “لەگەڵ هەرێمی کوردستان لێکتێگەیشتنمان هەیە، کە لەکاتی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا نابێت پێشمەرگە لە شوێنی خۆیان بجوڵێن و فراوانخوازی بکەن، پێویستە لە شوێنەکانی ئێستایان بمێننەوە، تەنانەت ئەگەر هاوکاری سوپای عێراقیش بکەن”.

ئەم لێدوانەی عەبادی لەكاتێكدا هات بە قوڵایی زیاتر لە 20 كیلۆمەتر لە میحوەرەكانی خازر و گوێڕ- مەخموور، لە ئۆپەراسیۆنێكی دوو رۆژیدا 12ی گوندی كوردنشین و عەرەبنشینی لەژێر دەستی داعش دەرهێنان لەلایان پێشمەرگەوە.

Back to top button