فەرماندەیەك: پێشمەرگە ئامادەكاری تەواوی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە كردووە
خواكوڕك
پرسی كۆنتڕۆلكردنەوەی حەویجە مژاری دوا كۆبوونەوەی نێوان فەرماندەكانی پێشمەرگەو سوپای ئەمریكا بوو, كە پێشمەرگە داوا دەكات بەزووترین كات حەویجە كۆنتڕۆلبكرێتەوە, فەرماندەیەكی پێشمەرگەش دەلێت:”تائێستا هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر ئامادەكارییەكانی پێشووی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە نەهاتووە.
لیوا محەمەد حاجی قادر، فەرماندەی میحوەری (5)ـی داقوقی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، رایگەیاندووە:”هێزەكانی پێشمەرگە ئامادەكاری تەواوی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە كردووە”، روونیشیكردەوە:”پێشتر لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراق ئەو پرسە تاوتوێی كراوە”.
بە وتەی فەرماندەی میحوەری داقوقی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، تائێستا هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر ئەو ئامادەكارییانەی پێشووی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە نەهاتووە، كە لە دوای كۆنترۆڵكردنەوەی سەنتەری شاری موسڵ ئامادەسازی بۆ كرابوو، ئاماژەی بەوەشدا:”تائێستاش بە هەمان بەرنامە ئامادەكاری و بۆ كۆنترڵكردنەوەی قەزای حەویجە دەكەین”.
لیوا محەمەد حاجی قادر، ئاشكراشیكرد:”لە دوای كۆنترۆڵكردنەوەی سەنتەری شاری موسڵ تائێستا هیچ كۆبونەوەیەكمان لەگەڵ سوپای عێراق سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە نەكردووە”.