پیلانێك دژ به ریفراندۆمی كوردستان و به‌حزبی كردنی كۆمسیۆن ئاشكرا ده‌بێت
خواكورك
دوایین كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتى و گۆڕان له 8ى7ى 2017 نوێنه‌رانى هه‌ردوو حزب له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بانگێشتكراون و داواى ڕونكردنه‌وه‌یان لێ كراوه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم و ڕاو بۆچوونى سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى هه‌ردوو حزب به نوێنه‌ران وتراوه‌و كه كۆمسیۆن سه‌ربه په‌ڕله‌مانى كوردستانه نه‌ك سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ،پێویسته له په‌رله‌مانه‌وه بڕیار وه‌ربگرێت”.
له كاتێكدا به پێى ماده‌ى سێیه‌م له یاسای كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى ژماره ( 4ى ساڵى 2014 ) كۆمسیۆن ده‌سته‌یه‌كى پیشه‌یی و سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه، ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له (9) ئه‌ندام پێكدێت و سه‌رۆكه‌كه‌ى دووئه‌ندام له پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن و هه‌ریه‌كه له (یه‌كێتى و گۆڕان) یه‌كى دوو ئه‌ندامیان هه‌یه و (كۆمه‌ڵى ئیسلامى و یه‌كگرتوو) ش هه‌ریه‌كه‌ی ئه‌ندامێكیان هه‌یه ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له دواى ده‌ستبه‌كاربونیان سوێندیان خواردووه كه سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بن.
به پێى زانیارییه‌كانى خواكوڕك” یه‌كێتى و گۆران و كۆمه‌ڵ به نیازن ئه‌ندامه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و زۆرینه پێكبهێنن ( 5 ئه‌ندام له كۆى 9ئه‌ندام ) له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بڕیار بده‌ن”.