نازم ده‌باغ پێچه‌وانه‌ی حزبه‌كه‌ی دژی ریفراندۆم ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی نیه‌

خواكوڕك

به‌رپرسێكی یه‌كێتی كه‌ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانه‌ لە تارانی پایتەختی ئێران، سه‌باره‌ت به‌ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێت” ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی ته‌كتیكیه‌ و نیه‌تی جیابوونه‌وه‌مان نیه‌ و ته‌نها بۆ گووشار خستنه‌ سه‌ر به‌غدایه‌.

(نازم ده‌باغ) نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سه‌ر پشكی یه‌كێتی، به‌ ئاژانسی *فرانس پرێس*ی راگه‌یاندوه‌” ئیمه‌ نامانه‌وێت جیابینه‌وه‌ له‌ عێراقة ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی ته‌كتیكیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق دان بنێت به‌ مافی گه‌لی كوردستان و رێككه‌ون له‌گه‌ڵمان.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكێكدایه‌ كه‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌ 7/6/2017 له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو حزبه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان جگه‌ له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ، كه‌ به‌شدار نه‌بوون بڕیاری لێدرا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان له‌ رێی ریفراندۆمه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆی خۆی رابگه‌ێنێت، كه‌ یه‌كێك له‌و حزبانه‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو كه‌ پشكدار بوو له‌ كۆبونه‌وه‌كان و هاوهه‌ڵوێست بوو، كه‌ چی نوێنه‌ره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ پشكی یه‌كێتی باس له‌وه‌ ده‌كات ریفراندۆم تاكتیكه‌ و بۆ رێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا.

چاودێرێكی سیاسیش پێی وایه‌” نازم ده‌باغ و نموونه‌كانی وه‌كو ئه‌و هێشتا خه‌ون به‌و عێراقه‌وه‌ ده‌بینن كه‌ ئاماده‌ نیه‌ نه‌ بوودجه‌ و نه‌مووچه‌ و نه‌ گكاره‌با و نه‌ ئاو و هیچ شتێكی كوردستان دابین بكات، ئه‌و سه‌ركرده‌یی یه‌كێتی خۆی غافڵ بووه‌ بۆیه‌ پێی وایه‌ كوردستانیان جیانابوونه‌وه‌ نیه‌تی سه‌ربه‌خۆییان نیه‌، دڵنیابێت له‌وه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ ئه‌و ئاوازه‌ی ئه‌و ده‌یژه‌نێت زۆرانی تریش ژه‌ندوویانه‌ به‌ڵام ناگه‌ن به‌ مه‌به‌ست و ئه‌م جاره‌ گه‌لی كوردستا وه‌ڵامی هه‌مووان له‌ ریفراندۆم ده‌داته‌وه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراقێكی زاڵم و سته‌مكار.

Back to top button