كارێكی قیزه‌وه‌ن له‌ هه‌ولێر ئاشكرا كرا كه‌ ژیانی هه‌زاران هاووڵاتی له‌ مه‌ترسی بوو به‌هۆیه‌وه‌

خواكوڕك

له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر كۆگایه‌كدا داگیراوه‌ كه‌ بڕێكی زۆر خۆراكی به‌سه‌رچووی تێدا بووه‌ و ویستوویانه‌ ساغی بكه‌نه‌وه‌ له‌ بازاڕ و بیده‌ن به‌ هاوڵاتیانی هه‌رێم.

له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 15/7/2017 ليژنەی پشکنين وچاودێری بازاڕ لەئەنجامی گەڕان وپشکنينی بەردەوامی ڕۆژانەدا توانیویانه‌ له‌ كۆگایه‌ك ده‌ست بگرن به‌سه‌ر (3) ساردكه‌ره‌وه‌ بڕی(17) تۆن جه‌رگی مریشكی ئیرانی قه‌ده‌غه‌كراو و ماسی ماوه‌به‌سه‌رچوو و گۆشتی سوور و زه‌یتونی ماوه‌به‌سه‌رچوو تێدابوو، بگرن و راسته‌وخۆ خۆراكه‌كان بگوازنه‌وه‌ بۆ زبلخانه‌ و له‌وێ بسووتیندرێت.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌و كۆگایه‌ لەگەڕەکی (شادی) شاری هه‌ولێر بووه‌ و خاوه‌ن شوێنه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه‌ کاردانەوەی ياسايی بەرامبەرخاوەنەکەی دەکرێت و سه‌رجه‌م كاڵاكان له‌لایه‌ن شاره‌وانی پێنج وشه‌ش گواسترانه‌وه‌ بۆ زبلخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێربۆ له‌ناوبردنی .

ليژنەی پشکنين وچاودێری بازاڕ سەر بەقايمقاميەتی قەزای ناوەندی هەولێره‌و پێك هاتووه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری ته‌ندروستی وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی وبه‌شی پۆلیسی ڕێك كاری لەگەڵ بەڕێوەبەرايەتی ئاسايشی هەولێر(هۆبەی ئابووری ).

Back to top button