ئاژانسه‌ جیهانییه‌كان:پله‌ی گه‌رمی نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 70 پله‌ی سه‌دی و ئه‌گه‌ری زۆره‌ كاره‌سات رووبدات

خواكوڕك
به‌ پێی هه‌واڵێكی كه‌شناسی ئاژانسه‌ جیهانییه‌كان له‌م هه‌فته‌ به‌دواوه‌ تا دوو هه‌فته‌ی تر رێژه‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ نزیك 70 پله‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه‌.
به‌ پێی زانیاریی ئاژانسه‌ جیهانییه‌كان” پله‌ی گه‌رمی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی ده‌گاته‌ لوتكه‌ی پله‌ی گه‌رمی و نزیك ده‌بێـته‌وه‌ له‌ 70 پله‌ ، عێراقیش یه‌كێك ده‌بێـت له‌و وڵاتانه‌، له‌ نێویشیدا هه‌ریمی كوردستان به‌شیك ده‌بێت له‌و ووڵات و شوێنانه‌ و ئه‌گه‌ری زۆره‌ پله‌ی گه‌رمی له‌ كوردستانیش به‌رزببێته‌وه‌ب ه‌ شێوه‌یه‌كی چاوه‌روان نه‌كراو.
ئاژانسه‌ كه‌شناسیه‌كان ئه‌وه‌شیان گوتوه‌” كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پله‌كانی گه‌رمی ده‌ست پێ ده‌كات و نزیكه‌ی دوو مانگیش ده‌خایه‌نێت،شه‌پۆله‌كه‌ وڵاتانی (كوێت و جه‌زائیرو لیبیا) ده‌گرێته‌وه‌و له‌نێویشیاندا عێراق هه‌یه‌و شه‌پۆله‌كه‌ش هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌و ماوه‌ی زیاتر له‌ 50 رۆژ ده‌خایه‌نێت، ئه‌وه‌ش ئاكرا كراوه‌” كه‌ پله‌ی گه‌رمی به‌ شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌به‌ر سێبه‌ردا ده‌گاته‌ 50 پله‌و له‌ژێر خۆریشدا پله‌ی گه‌رمی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 70 پله‌ی گه‌رمی.
 
Back to top button