رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان زۆرترین داوەتی خواردنی تێدابووە

رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان زۆرترین داوەتی خواردنی تێدابووە

خواكوڕك
لەپاش رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان زیاتر لە سێ جار داوەت و داوەتكاری خواردن لەنێوان یەكێتی و گۆڕاندا دروست بووە پاش رێكەوتنەكە، جارێك لەلایان نەوشێروان مستەفاوە كرا كە تێیدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی داوەتی نێوەرۆ خوانێك كرا لەماڵەكەی خۆی ، جارێكی تریش لەلایان خاتوو هێرۆی خێزانی تاڵەبانی كرا بۆ جڤات و سەركردایەتی گۆڕان،
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی میدیای جارێك هەرچی سەركردایەتی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەو دوو حزبە هەیە، میوانداری كران لەلایان هێرۆ و نەوشێروان، جارێكی تریش هێرۆ و نەوشێروان لە كەبابخانەیەكی سلێمانی لەلایان ئاسۆفەرەیدوون داوتكران بەیەكەوە.
 
لەپاش رێكەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان تاوەكو ئێستا زۆرترین داوەتی خواردن كراوە لەنێوان ئەو دوو حزبە، بەشێوەیەك هەر داوەتێكی خواردن لەنێوان ئەو دوو حزبە زۆرترین كاردانەوەی بەدوای خۆی هێنا، لە تۆرەكانی كۆمەڵایەتی فیس بووك، بەشێوەیەك باسكرا، گوایە سەركردەكانی یەكێتی و گۆڕان لەبەردەم خوانە چەورەكانی رێكەوتنەكەیاندا باسی برسی بوونی هاوڵاتیانی كوردستان دەكەن.
Back to top button