رۆناڵدۆ خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یاریگای كامپ نۆ بۆ یاریكردن دژ به‌ به‌رشه‌لۆنه‌

خواكوڕك

به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگاڵ و انه‌ی ریال مه‌دردیی ئیسپانی له‌ خۆ ئاماده‌كردندایه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یانه‌ی كامپ نۆی تایبه‌ت به‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و بۆ ئه‌نجامدانی یارییی نێوان یانه‌كه‌ی و یانه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له‌ جامی سوپه‌ری ئیسپانیا.

به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا و نیزك له‌ یانه‌ی شاهانه‌” كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریزی یانه‌ی مێرنگی بۆ ئاماده‌ بوونی له‌ یاری جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌ نێوان یانه‌كه‌ی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” وا بڕیاره‌ یاریی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌ نێوانی پاڵه‌وانی خولی ئیسپانی كه‌ ریال مه‌دریده‌ و پاڵه‌وانی جامی شایی ئیسپانیا كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌یه‌ له‌ 13، مانگی داهاتوو له‌ یاریگای كامپ نو به‌ڕێوه‌بچیت.

Back to top button