مۆرینهۆ به‌م مه‌رجه‌ ئاماده‌یه‌ دیخیا بدات به‌ ریال

خواكوڕك

راهێنه‌ی یانه‌ی مانجیسته‌ر یوناتیدی ئینگلیزی، ئاماده‌ی خۆی ده‌ربڕی كه‌ ئاماده‌ن گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی دیخیا بدات به‌ یانه‌ی ریال مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر پێدانی به‌رگریكاری فه‌ڕه‌نسی و یانه‌كه‌یان ڤاران.

جۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری یانه‌ی شه‌یتانه‌ سوره‌كان، لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە دیڤید دیخیا، گۆڵپارێزی یانەکەی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی ریال مەدرید واژۆبکات،رۆژنامەی میرۆری بەریتانی رایگەیاندوه‌” ریال مەدرید تاوەکو ئێستا لەسەر هەوڵەکانی بەردەوامە و هێشتا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دیخیای گۆڵپارێزی یانه‌ی مانجیسته‌ر مۆربكات ، مۆرینیۆش لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لەو گۆڵپارێزە دەیەوێت تۆنی کرووس لە ریال مەدرید بباتە ریزەکانی.

پێشتر ریال مەدرید لە ساڵی 2015 زۆر نزیکبوو لە گواستنەوەی دیخیا، بەڵام لە دوا ساتەکاندا گرێبەستەکە نەکرا و ئەو گۆڵپارێزە لە یانە ئینگلیزییەکە مایەوە، بۆیه‌ یانه‌ی مانجیسته‌ر به‌ سه‌ركردایه‌تی مۆرینهۆ ئاماده‌ن دیخیا بده‌ن به‌ ریا له‌ ئێستایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڤارانی به‌رگریكای یانه‌كه‌.

Back to top button