كاتی دانه‌وه‌ی كۆ نمره‌ی قۆناغی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌ی بڵاوكرایه‌وه
خواكوڕك
به‌ڕیوبه‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به دانه‌وه‌ی كۆنمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌ی رایده‌گه‌ێنێت” له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆی نمره‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
(مامۆستا كه‌ریم له‌تیف) بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە به باسی راگه‌یاندوه” تەنیا چەند وردەکارییەک ماوە بۆ ئەوەی کارەکانیان تەواو بکەن و ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ڕابگەیەنن.
به‌ڕیوبه‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه” كه کۆتا ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 20/7/2017 دەبێت، چونکە بەشێک لە تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی پیشەییەکان تا ئەو کاتە دەخایەنێت، به‌ڵام ھێشتا نەگەیشتووینەتە ھەندێک قۆناغ، بەو ھۆیەشەوە ناتوانین بە دیاری کراوی ڕۆژی ڕاگەیاندنی نمرەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دیاری بکەین، بەڵام پێش کۆتایی ھاتنی مانگی 7ی 2017 ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین.