كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن داواكارییه‌كی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ره‌تكرده‌وه به نایاسایی له قه‌ڵه‌می دا
خواكوڕك
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان داواكارییه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ره‌تده‌كاته‌وه و به نایاسایی وه‌سف ده‌كات، كه داواین كردبوو” پێویسته ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌یه‌ك كاتدا ئه‌نجامبدرێت.
له‌و باره‌یه‌وه (د.جوتیار عادل) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران رایگەیاندوه”دیاركردنی رۆژی ھەڵبژاردن تەنھا لە دەسەڵاتی سەرۆكی ھەرێمی كوردستانە، جگە لەوەش ئەو بابەتە تەكنیكیە، بە حەز و ئارەزووی لایەنە سیاسییەكان بەڕێوەناچێت، بۆیه ناكریت هه‌ڵبژاردنی گشتی و ریفراندۆم له‌یه‌ك كاتدا به‌ڕیوه‌بچیت و پێویستی به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان هه‌یه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” تا ئێستا گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماده نین به‌شداربن له پرۆسه‌ی ریفراندۆم كه سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان له رۆژی 7/6/2017 به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان بڕیاریان لێدابوو، به‌هانه‌ش دێینه‌وه بۆ پڕۆسه‌كه و ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌درێت كه ئه‌مه هیچ یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی تر قبوڵی ناكات و پێیان وانیه، ئه‌م بۆچوونه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتیمان بێت.