له‌م میحوه‌ره‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو و گیانی خۆی كرده‌ قوربانی خاك و ئاڵای كوردستان

خواكوڕك

شه‌وی رابردوو له‌ میحوه‌ری دووزخورماتوو گوندی زه‌رگه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ گوله‌ی قه‌ناس به‌ ده‌سته‌كانی تیرۆریستانی داعش شه‌هید كرا.

شه‌وی رابردوو پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ناوی (محه‌مه‌د عومه‌ر خدر) له‌ لیوای 11ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌، له‌ ناوچه‌ی زه‌رگه‌ به‌ گوللـه‌ی قه‌ناسی چه‌کدارانی داعش شه‌هید بوو، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌، له‌ دایكبووی 1978 و خێزانداره‌ و باوكی 4 منداڵه‌، به‌ر له‌ شه‌هیدبوونی، له‌و میحوه‌ره‌، شه‌ڕ له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و چه‌كدارانی داعش روویداوه‌ و دوای تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش، به‌ قه‌ناس شه‌هید كراوه‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكدرن بێت” تیرۆریستانی داعش وره‌ی شه‌ڕیان نه‌ماوه‌ ناوه‌ به‌ ناوه‌ قه‌نه‌س به‌ده‌سته‌كانیان به‌كار ده‌خه‌ن ، له‌ ماوه‌ی مانگی رابردووش ئه‌مه‌ دووه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ شه‌هید ده‌بێت له‌ رێگای خاكی پیرۆزی كوردستان.

Back to top button