دوو ئامۆزا پێكه‌وه‌ به‌ كاره‌ساتێكی دلته‌زێن له‌ قه‌زای خه‌بات گیانیان له‌ده‌ستدا

خواكوڕك

دوێنێ له‌ قه‌زای خه‌بات و له‌ رووباری كه‌له‌ك دوو ئامۆزا پێكه‌وه‌ خنكان ، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 19 ساڵ و 20 ساڵان بوو.

دوێنێ له‌ قه‌زای خه‌بات و له‌ رووباری كه‌ڵه‌ك،دوو ئامۆزا به‌ ناوه‌كانی (عمر عبدالمناف عبدالرحمان)، تەمەن (۲۰) ساڵ، پیشە پێشمەرگە، (جیهاد نصرالدین عبدالرحمان)، تەمەن (۱۹) ساڵ، پیشە کاسب، له‌ رووباری كه‌ڵه‌ك له‌ نزیك گوندی چه‌مه‌دوبز، خنكان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌” هه‌ردوو ئامۆزاكه‌ به‌ مه‌به‌ستی مه‌له‌وانی چوونه‌ته‌ ناو زێ و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م دیار نه‌ماون، پیكه‌وه‌ خنكاون، پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌” كه‌ دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، ته‌رمی هه‌ردوو ئامۆزاكه‌یان له‌ناو ئاوه‌كه‌ ده‌رهێناوه‌ و ڕەوانەی پزیشکی دادیان كردوون.

Back to top button