پارتی: ئومێد ده‌كه‌ین كه‌سێكی میانڕه‌و ببێت به رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
خواكوڕك
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به پركردنه‌وه‌ی پۆستی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێت” ئومێد ده‌كه‌ین كه‌سێكی میانره‌و ببیت به رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له هه‌مانكاتیشدا گۆران به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتیدا بڕواته‌وه.
(فازڵ بەشارەتی) ئەندامی سەكردایەتی پارتی رایگه‌یاندوه” پارتی وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆران ده‌كات له كایه‌یی سیاسی، بۆ ریكخه‌ری داهاتوی گۆرانیش ئومید ده‌كه‌ین كه‌سیكی میانره‌و ببیت به رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌كه و هه‌ولی ئه‌وه‌بدات كه به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتیدا بچنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕا و یه‌كده‌نگ بین له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان، چونكه گۆران رۆل و پێگه‌ی هه‌یه و خاوه‌نی 24 كورسی په‌رله‌مانیه له په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌وه‌ی چاوه‌روانكراوه” بڕیارە رۆژی 25/7/2017 لە ساڵیادی یەكەم بەشداریی گۆڕان لە پرۆسەی هەڵبژاردن كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بوو، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن كۆببێتەوە، دواتریش كەسێك لە خانەكە بە رێكخەری گشتی هەڵدەبژێردرێ، بەهێزترین كاندیدیش بۆ ئەو پۆستە هەریەك لە (قادری حاجی عەلی و عومەری سەید عەلی) هەڵسوڕاوانی باڵای بزووتنەوەكەن، باس له خۆ كاندیدكردنی (عوسمانی حاجی مه‌حمود ده‌كرێ ، كه ئه‌ویش یه‌كێكه له به‌ربژێره‌كان، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) له ئێستادا له نێو بزووتنه‌وه‌كه كێشه‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆ دیاریكردنی رێكخه‌ری گشتی گۆران و ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدان و دوو له‌ت بوونی گۆران له ئارادایه له نێوان جیلی نوێی و جیلی كۆنی سه‌رده‌می یه‌كێتی كه ئێستا له سه‌ركردایه‌تی گۆڕانن.