به‌رپرسی لقی 3ی پارتی: سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه
خواكوڕك
به‌رپرسی لقی3ی پارتی له كه‌ركوك ئاشكرای ده‌كات، كه بڕیاره مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك كۆببێته‌وه و گوی له داواكاری و پێشنیاره‌كانیان بكات.
(د. محەمەد خورشید)، بەرپرسی لقی ٣ی پارتی لە کەرکووک رایگه‌یاندوه” پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵ و ریش سپی و سه‌رۆك هۆزی شاره‌كه له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان سه‌ردانی ئێمه‌یان كرد و داوای بینینی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌ریمیان كرد، له ئێستاشدا پاش ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌و داواییه‌یی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌مان به كورد توركمان و عه‌ره‌ب و سریان و كلد و مه‌سیحیه‌كانه‌وه گه‌یانده مه‌كته‌بی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، به‌ڕیزیشیان خۆشحاڵ بووە لەگەڵ گشت پێکھاتەکانی کەرکووک کۆ ببێتەوە و گوێ لە داوەکارییەکانیان بگرێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی له كه‌ركوك ئه‌وه‌شی گوت”كه ڕۆژی کۆبوونەوەکەی (سەرۆک مه‌سعود بارزانی) لەگەڵ پێکھاتەکانی کەرکووک دیاری نەکراوە، بەڵام دانیشتنەکە ئەنجام دەدرێت و ئێستا ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی دیداری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پێکھاتەکانی کەرکووک دەکرێت، لە دەرفەتێکدا کۆبوونەوەکە بەڕێوە دەچێت، کە تێیدا ھەموو پێکھاتەکان بەشداری دەکەن و چاوەڕێی دیاریکردنی وادەیەکین لە لایەن نووسینگەی سەرۆکەوە، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاره‌كه كۆببێته‌وه و دڵنیایی ته‌واو بدات به گشت لایه‌ك له پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان.