وه‌ڤدی یه‌كێتی و نوێنه‌ری خامنه‌یی كۆبوونه‌وه

خواكوڕك
ماڵپه‌ری میهری سه‌ر به سوپای پاسداران، ئاشكرای كرد، كه شاندەکەی یەکێتی بە سەرپەرشتیی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتیری گشتیی یەکێتی، مەلا بەختیار کارگیڕێ مەکتەبی سیاسی، ئەمڕۆ لەگەڵ عەلی شەمخانی کە هاوکات نوێنەری خامنەییە لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆ دەبنەوە”.
هه‌ر به‌پێی زانیاری میدیا فه‌رمیه‌كانی ئێران، شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی ئێران کە دوێنێ یەکشەممە سەدانی تارانیان کردووە، ئەمڕۆ لەگەڵ عەلی شەمخانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دیدار و چاوپێکەوتنیان دەبێت، سه‌رچاوه‌كانی میدیای ئێرانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن” بڕیارە لەو دانیشتنەدا دوایین ڕەوشی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵەکان بۆ سەقامگیریی ئاسایشی ناوچەکە پاش ئازادکردنی مووسڵ بخرێنە بەرباس و تاوتوێ.
شایانی باسه سه‌ردانی یه‌كێتی بۆ ئێران بۆته بابه‌تێكی گرینگ بۆ هه‌موو هێزه‌كانی باشوری كوردستان، كه ئایا یه‌كێتی ده‌توانێت له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا رای فه‌رمی گه‌لی كوردستان بگه‌ێنێت، به ئێران كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه، پێشتر ئه‌بوبكر كاروانی راوێژكاری ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی، رایگه‌یاند” كه ئه‌وان هیوادارن سه‌ردانی یه‌كێتی ببێته هۆكاری راگۆڕینی ئێران له‌سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.