دەوڵەتی یاسا: حشدی شەعبی ئامادەیە بۆ شەڕی پێشمەرگە

خواكوڕك
محه‌مه‌د سه‌یهوود ئەندام پەرلەمانی فراكسۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق بەماڵپەری “موازین نیوز” راگەیاندووە، “سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ لێدوانه‌كانی كورد رووبه‌ڕووی عه‌ره‌ب ده‌كاته‌وه‌”. هەروەها ئەگەر پێشمەرگە نەكشێتەوە له‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان، داگیركردنه‌ نه‌ك ئازادكردن، دەلێت پێشمه‌رگه‌ و داعش وه‌كو یه‌كن له‌ به‌رده‌م گوللـه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبیدان ئه‌گه‌ر نه‌كشێنه‌وه‌.
هەروەها دەلێت سووربوونی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر نه‌كشانه‌وه‌یان و داگیركردنی ئه‌و ناوچانه‌، ئه‌وا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی وه‌كو داعشییان لێی ده‌ڕوانرێت، دەشلێت ئه‌و ناوچانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئازادییان ده‌كه‌ن و تێیاندا ناكشێنه‌وه‌، ئه‌وا داگیركردنه‌ نه‌ك ئازادكردن”.
لەبەرامبەردا پێشترە فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاندبوو دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌ دوو رۆژییه‌كه‌ی 14ی مانگ و ئازادكردنی 12 گوندی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ خوێن ئازادییان ده‌كات، تێیاندا ناكشێته‌وه‌.

Back to top button