ئێران به‌ناوی تاڵه‌بانیه‌وه‌ هه‌وڵی رێگری كردن ده‌دا له‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ سلێمانی

خواكوڕك 

ماڵپه‌ری غه‌دپرێسی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێرانی به‌ناوی مام جه‌لاله‌وه‌، هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه‌، گوایه‌، مام جه‌لالیش باوه‌ر به‌ ریفراندۆم نیه‌، قه‌ناعه‌تی پێهاتووه‌، كه‌ پشگیری ریفراندۆم نه‌كات، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ غه‌دپرێس به‌ناوی سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای كورد هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌”.

هه‌ر وه‌ك ماڵپه‌ره‌ فه‌رمیه‌كه‌ی ئێران بڵاوی كردۆته‌وه‌، ئێران باوه‌ریان به‌ مام جه‌لال هێناوه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ریفراندۆم نه‌بێت و پشگیری نه‌كات، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتر مام جه‌لال سه‌ردانی ئێرانی كرد، له‌كاتێكدا مام جه‌لال له‌رووی ته‌ندروسیته‌وه‌، دۆخی باش نیه‌، پێویستی به‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری دابێت، به‌ڵام به‌م هه‌واڵه‌ غه‌دپرێس، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئێران جه‌سته‌ی ماندووی مام جه‌لال بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار هێناوه‌”.

دۆخی ته‌ندروستی مام جه‌لال بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ته‌واو نیه‌، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی دووركه‌وتۆته‌وه‌، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو ئێران بانگێشتی مام جه‌لالی كرد”.

ئەمە لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی، هەرچەندە باری تەندروستی تەواو نییەو چەند ساڵێكە لەگۆڕەپانی سیاسی دووركەوتووەتەوە، سەردانی ئێرانی كرد، كە وا راگەیەنرا سەردانەكەی “تەنیا بۆ پشتوو وەرگرتن بووە”، سه‌رچاوه‌كان ماڵپه‌ره‌ ئێرانیه‌كه‌، ئاشكراشی كردووه‌، ئێران داوای لەبەرپرسانی یەكێتی كردووە، بەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان “رێگری بكەن لەئەنجامدانی ریفراندۆم لەپارێزگای سلێمانی”، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ شكستپێهێنانی پرۆسەكە.

Back to top button