ئاماژه‌كانی به‌كار هێنانی تاڵه‌بانی له‌لایان ئێران دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌ركه‌وت

خواكوڕك 

ئاماژه‌كانی به‌كار هێنانی تاڵه‌بانی له‌لایان ئێرانه‌وه‌ ده‌ركه‌وت، له‌نوێترین راپۆرتی دا مالپه‌ری غه‌د پرێس چه‌ندین ئاماژه‌ی مه‌ترسیداری خستۆته‌ روو به‌ناوی تاڵه‌بانی كه‌ گوایه‌ تاڵه‌بانی قه‌ناعه‌تی هاتووه‌ له‌لایان به‌رپرسانی ئێران كه‌ پشگیری له‌ ریفراندۆم نه‌كات و له‌گه‌ڵی نه‌بێت، هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا غه‌د پرێس داهاتووه‌، ئێران به‌ئاراسته‌ی رێگری كردنی ریفراندۆمه‌ له‌ سلێمانی”.

پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر داوای  ئێران چووه‌ ته‌هران، چه‌ندین پرسیار له‌باره‌ی چوونی مام جه‌لال بۆ ته‌هران دروست بوو، نووسه‌ر و چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ چوونی تاڵه‌بانی له‌دوو بۆچووندا ئاراسته‌ بوو، یه‌كێكیان ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئێران متمانه‌ی به‌ راپۆرته‌ پزیشكیه‌كان نه‌بوو له‌باره‌ی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی، بۆ ئه‌وه‌ دڵنیا ببێته‌وه‌، تاڵه‌بانی هه‌ر له‌ دۆخی ناجێگیری ته‌ندروستی دایه‌، یان ئه‌وه‌ی كه‌ ئێران ویستی جه‌سته‌ی ماندووی تاڵه‌بانی به‌كار بهێنێت، دژ به‌مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی كوردستان”.

له‌ئێستادا به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ری فه‌رمیه‌كانی ئێران، ئاراسته‌ی ئێران بۆ بردنی جه‌سته‌ی تاڵه‌بانی بۆ ئێران، به‌كارهێنانی بووه‌ بۆ دژایه‌تی ریفراندۆم وه‌ك غه‌دپرێس ئاشكرای كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئێران قه‌ناعه‌تیان به‌ تاڵه‌بانی هێناوه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات و بچێته‌ پاڵ گۆڕان بۆ دژایه‌تی ریفراندۆم و رێگری كردنی له‌ شاری سلێمانی”.

پاش ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بانگێشتی ئێران كرا، له‌ئێستادا وه‌ڤدێكی یه‌كێتی له‌ته‌هرانه‌ و وابریاره‌ وه‌ڤدێكیش به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌فیری ئێران له‌عێراق، سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بكات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئێران ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق بپارێزێت و كورد ملكه‌چ بكات بۆ ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ له‌عێراقدا”.

Back to top button