وەزیرێکی ئێران: رۆژنامەنوسەکانمان سیخوڕن

خواكوڕك
 
عەلی فەلاحیان وەزیری پێشوتری هەواڵگری ئێران لەدیدارێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە وڵاتەکەی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە دەرەوە رۆژنامەنوسانی وەک سیخوڕ بەکارهێناوە.
 
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا فەلاحیان ئاماژە بەوە دەکات وەزارەتی هەواڵگریی ئیرانی سیخوڕەکانی لە شێوەی پیاوانی کارو سەرمایەدار دەنێرێتە دەرەوەو لەو ڕووەشەوە کاری زۆر سەرکەوتوانەیان ئەنجام داوە نەک هەر لە دەست خستنی زانیاری بەڵکو لە پاکتاوکردنی نەیارانی ئێرانیشدا.
 
هاوکات لەو دیدارەدا فەلاحیان ئاماژە بەلەسێدارە دانی هەزاران زیندانی دەکات لە ساڵی ۱۹٨٨ و دەڵێت ئەوکارە بەفەرمانی ڕاستەوخۆی خومەینی ئەنجام دراوە.
 
Back to top button