ئێران پەنا بۆ تاڵەبانی دەبات

خواكوڕك
 
تا دێت گومانەکان لەسەر بانگهێشتەکەی ئێران بۆ سەردانەکەی جەلال تاڵەبانی بۆ ئەو وڵاتە زیاتر دەبێت و ناوەندە میدیاییەکانیش ناوە ناوە هەواڵی هەمە چەشن بڵاو دەکەنەوە.
 
لەو بارەوە سایتی غەد پرێس بە پشت بەستن بە هەندێک زانیاری ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێرانیەکان دواجار توانیان نەخێری تاڵەبانی دژی ڕیفراندۆم بەدەست بخەن و قەناعاتیان پێی هێناوە کە لەو پرسەدا دژ بێت.
 
هەر ئەو ئاژانسە هەوڵەکانی ئێرانی لەو ڕووەوە خستەڕوو کە بەهەمو هێزی خۆیەوە دژایەتی ئەو پرسە دەکات و دەیەوێت بە پشت بەستن بە گۆڕان سلێمانی لە کوردستان داببڕێت،تایبەت بەو هەوڵەش ئاماژەی بە کارەکانی سەفیری ئێرانی لە بەغداد کردووە کە چاوی بە زۆربەی سەرکردە ئێراقیەکان کەوتووەو داوای لێکردوون دژی هەوڵەکانی بارزانی بۆ سەربەخۆیی بووەستنەوە.
Back to top button