نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق: ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گه‌رانه‌وه‌ی نیه‌

خواكوڕك 

له‌ وتارێكی دا یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی له‌ عێراق له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ریفراندۆمی كوردستان گوتی، هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ریفراندۆم ده‌چێت، گه‌رانه‌وه‌ی بۆ نیه‌، ده‌لێت”هه‌رێمى كوردستان سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ريفراندۆم  هه‌وره‌ها ده‌شلێـ” جه‌نابى سه‌رۆك له‌ كۆبوونه‌وه‌ى 7ى شه‌ش، هه‌موو لايه‌نه‌كان بڕيارياندا ريفراندۆم له‌ 25ى ئه‌يلوول به‌ڕێوه‌ بچێت. ئه‌مه‌ پرسيارێكه‌ ئايا ده‌تانه‌وێت هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌يانه‌وێت ببنه‌ سه‌ربه‌خۆ. هه‌روه‌ها له‌ په‌رله‌مانى ئه‌وروپا سه‌رۆك بارزانى جه‌ختيكرده‌وه‌، كه‌ ريفراندۆم به‌ڕێوه‌بچێت و هيچ وڵاتێكيش دژى ئه‌وه‌ نه‌بوو. جه‌ختيشيكرده‌وه‌، كه‌ به‌ رێگه‌ى ئاشتى و دانووستان بێت”.

يان كوبيش نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌ گوتاره‌كه‌ی دا گوتیشی” داواتان لێده‌كه‌م ئه‌م پرۆسه‌يه‌ به‌ گوێره‌ى گوتوێژ و ده‌ستوور بێت و رێگه‌يه‌كى هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته‌ هۆى ناكۆكى له‌ نێوانياندا و نه‌بێته وه‌ك مادده‌ى 140 كه‌ تا ئێستاش كێشه‌يه‌ له‌ نێوانياندا. ناوچه‌كانى ديكه‌ش كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمن ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌و پرۆسه‌يه‌ش پێويستى به‌ دانووستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكرێت له‌ ململانێ و ناكۆكى، هه‌روه‌ها گوتىشی: هه‌رێمى كوردستانى عێراق له‌ 21ى مانگى رابردوو، داوايان له‌ كۆميسيۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه‌، ئاماده‌كارى بكات هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ كارێكى گرنگه‌ بۆ كۆميسيۆن و خستوويه‌تييه‌ پێش هه‌موو كاره‌كانى ديكه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌، ئه‌نجوومه‌نى كۆميسيۆن به‌ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ هه‌ڵده‌ستێت كه‌ داواى لێده‌كرێت و له‌ ئێستاشه‌وه‌ ده‌ستى كردووه‌ به‌ ئاماده‌كارى.

له‌كۆتایی وتاره‌كه‌ی دا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گوتیشی” له‌ حه‌ڤده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ كه‌ ئۆپراسيۆن ده‌ستيپێكردووه‌، خه‌ڵكێكى زۆر له‌ ناوچه‌كانى خۆيان رايانكردووه‌ و له‌ هه‌رێمى كوردستان رێگه‌يان بۆ كراوه‌ته‌وه‌. زياتر له‌ 150 پرۆژه‌ له‌ 23 ناوچه‌ى رزگاركراو له‌ ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دين و كه‌ركووك جێبه‌جێ كراوون و ئێستا مووسڵ به‌ ته‌واوى رزگار كراوه‌، به‌ڵام پێويستى به‌وه‌يه‌ پرۆژه‌كان و خزمه‌تگوزارى بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌. به‌ تايبه‌تى ده‌بێت گرنگى به‌وه‌ بدرێت كه‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى له‌ لايه‌ن داعشه‌وه‌ چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها گه‌مارۆ دراوون و به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك سزا دراوون ئه‌مه‌ش كێشه‌يه‌كى ديكه‌يه‌ كه‌ ئێستا ئێمه‌ هه‌مانه‌.

Back to top button