سه‌فین دزه‌یی هه‌واڵێكی به‌درۆ خسته‌وه‌

خواكوڕك 
چه‌ند رۆژێكه‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی گۆڕان و چه‌ند میدیایه‌كی سه‌ر به‌و حزبه‌، هه‌واڵێكیان بڵاو كردۆته‌وه‌، گوایه‌ به‌ هۆكاری سیاسی له‌ توركیا ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا گیراوه‌، سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ خواكوڕك، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌.”
 
سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، هه‌ندێك له‌ ده‌زگا نابه‌رپرسه‌كانی ڕاگه‌یاندن هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارییان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ به‌ هۆكاری سیاسی له‌ توركیاوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا گیراوه‌ و ڕێگری لێكراوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.
 
هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی گوتیشی”دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه‌ دروستكراو و چه‌واشه‌كارییه‌ و له‌ هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه‌ دووره‌ و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی نێوان بانكی نێره‌ر و بانكی وه‌رگر چه‌ند ڕۆژێك پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره‌ په‌كی كه‌وتبوو، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر كرا و ئێستا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له‌ نێوان هه‌ردوو بانكه‌كه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
Back to top button