هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بەتەواوی دەستی لەپۆستی پارێزگاری سلێمانی بەربوو
خواكوڕك
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان لیژنه‌ی دانوستانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر چاره‌نوسی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر داوه. له كۆبوونه‌وه‌كه به‌لاغی كۆتایی كه پێكهاتبوو له حه‌وت خاڵ بڵاوكرایه‌وه، و ته‌نیا یه‌ك بڕگه وه‌كو بڕیار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌وانیتر ته‌نیا لێكنزیك بوونه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كان بوون. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاره تاقانه‌كه بریتی بووه له‌وه‌ی 21ی ئه‌م مانگه پۆستی پارێزگار راده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكرێته‌وه.
بارزان ئه‌حمه‌د كورده ئه‌ندامی لێژنه‌ی دانوستانكاری یه‌كێتی و گۆڕان، دوای كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاندووه: بڕیاری كۆبوونه‌وه‌كه له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. له‌باره‌ی پارێزگاری داهاتووش ده‌ڵێت: له‌م كاته‌دا بونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به پارێزگاری سلێمانی كێشه‌ی یاسایی تێدایه. له‌باره‌ی چۆنیه‌تی میكانیزمی جێگرتنه‌وه‌ی پارێزگاره‌كه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه ئه‌و به‌رپرسه گوتی: سەردار قادر جێگری پارێزگاری ئێستای سلێمانی دەبێتە پارێزگار و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی پارێزگاری نوێ بڕیاری هه‌رێمی بۆ ده‌رده‌چێت.