دكتۆر محمود عوسمان : شەراكەتی راستەقینە لە عێراقدا بوونی نیەو كێشەمان زۆرە لەگەڵ عێراق
خواكوڕك
“دكتۆر مەحمود عوسمان ” سیاسەتمەداری كورد و ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق ڕایگەیاند ” ئەو لایەنانەی كە دەڵێن با ڕیفراندۆم نەكرێت ، با خۆیان بێن كێشەكانمان بۆ چارەسەر بكەن ، ئەوكات دەستوری عێراق جێبەجێ دەبێت ئەوەش مەسەلەیەكی ترە ، ئەو ریكەوتنەی كە لە نیوان هەولیرو بەغدا هەیە جێبەجێ نەكراوە ، دیباجەی دەستوری عێراق زۆر ڕوونەو دەڵێت پێكهاتەكانی عێراق ئەم دەستورە بەیەكەوە گرییان ئەدات بەمەرجێك ببێتە سەرچاوەی جێبەجێكردن ، بە پێچەوانەوە ئەگەر دەستور جێبەجێ نەكرا هەموو پێكهاتەیەك مافی ئەوەی هەیە كە داوای جیابونەوە لە عێراق بكات “.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا “دكتۆر محمود عوسمان ” گووتی ” شەراكەتی راستەقینە لە عیراقدا بوونی نییە و پرسی پپێشمەرگە و مادەی 140 و پرسی بودجەو موچەی خەلكی كوردستان و یاسای نەوت و گاز تەوافوق و شەراكەتی تێدا نییە و كێشەمان زۆرە لەگەڵ عێراق “.
سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆم “دكتۆر محمود عوسمان ” ڕاشیگەیاند ” من هەمیشە گوتوومە ئەو لایەنانەی كە پێمان دەلێن با ڕیفراندۆم نەكرێت ، با خۆیان بێن كێشەكانمان بۆ چارەسەر بكەن ، ئەوكات دەستوری عێراق جێبەجێ دەبێت ئەوەش مەسەلەیەكی ترە ، ئەو ریكەوتنەی كە لە نیوان هەولیرو بەغدا هەیە جێبەجێ نەكراوە “.
سەبارەت بە نێوماڵی كورد و ریفراندۆم “دكتۆر محمود عوسمان ” گوتیشی ” لەپێش هەموو شتێك پێویستە كورد نێوماڵی خۆی یەكبخات و یەكڕیزبێت ، ئومیدەوارم بتوانن بگەنە یەكڕیزی و بۆ ئەوەی ئەو كۆمیتەیەی ڕیفراندۆم تەمسیلی هەموو حزبەكان بكات ، گفتوگۆیەكی جدی لەگەڵ عیراق پێویستە هەم بۆ ریفراندۆم و هەمیش بۆ ناوچە جێناكۆكەكان “.