بیرمەندێكی فەرەنسی: لەدایكبوونی كوردستانی سەربەخۆ هۆكاری ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكەیە
خواكوڕك
سەربەخۆی كوردستان كە دوای بڕیاری ریفراندۆم كاروانی بە ئاشكرا كەوتۆتە رێ لە ئێستادا لەسەر ئاستی جیهان و كەسایەتیە بیرمەندەكان زۆرترین وتارولێكۆلینەوەیان لە بارەی ئێستاو داهاتووی سەربەخۆی كوردستان نوسیوە, لە دواهەیمن وتاریدا لە لەهفتەنامەی فەرەنسی نوسەرێكی فەڕەنسا دەنوسێت سەربەخۆی كوردستان هۆكاری سەرقامگیری ناوچەكەیە.
بێرنارد هێنری لێڤی، فەیلەسووفی فەرەنسی لە وتارێكدا كە لە هەفتەنامەی (لۆپۆئێن)ی فەرەنسیدا بڵاوی كردووەتەوە، وێڕای باسكردنی شەڕی ئازادكردنی مووسڵ و شكستی داعش، باسی لە پرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان و لەدایكبوونی كوردستانێكی سەربەخۆ و بەهێز، هۆكاری ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكەیە.
ئەو نووسەرە فەرەنسییە لە وتارەكەیدا ئاشكرای كردووە كە لە ڕوانگەی ئەورووپییەكانەوە، هەرێمی كوردستان وەك (نەتەوە – دەوڵەت)ێكی ڕاستەقینە، خاوەنی ڕەسەنایەتییە و كوردستان هەڵگری بنەمای كولتووریی قووڵە كە لەسەر بنەمای دیموكراسی دامەزراوە و ڕێز لە ئازادی و یەكسانیی ژنان و پیاوان و پێكەوەژیانی ئایین و كەمایەتییەكان دەگرێت و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئەم پرسانەی لە دامەزراوە فەرمی و دیموكراتییەكاندا بە كردەوە جێبەجێ كردووە.
لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا لەبارەی عێراقەوە ئەو نووسەرە فەرەنسییە دەڵێت: “عێراق بەرهەمی سەردەمی داگیركاری و شەڕەكانی یەكەمی جیهانییە، لە ڕوانگەی ئەورووپییەكانەوە حكوومەتێكی لەرزۆك و دەستكردە”. جەختیش لەوە دەكاتەوە: “هیچ گومانی تێدا نییە ك لەدایكبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان و ئازاد و بەهێز، دەتوانێ لە سەقامگیری و ئاشتیی ناوچەكەدا ڕۆڵی كارا بگێڕێت”.
بێرنارد هێنری لێڤی، لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا باسی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات و جەخت لەوە دەكاتەوە كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە مانگەكانی ئۆكتۆبەر و نۆڤێمبەردا، لە دەروازەكانی مووسڵ و لە شەڕی دژی داعشدا، “كارێكی زۆر گرنگیان كردووە” و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا تاكە هێزی زەمینیی بوون كە توانیویانە لە بەرانبەر داعشدا بجەنگن. هاوكات پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بە هێزەكانی بەریتانیا بەراورد دەكات و دەڵێت: “بەریتانیا لە شەڕی دووەمی جیهانیدا تا ساڵی 1941 بە تەنیا جەنگا. لە حاڵیكدا لە مانگی حوزەیرانی 2014دا، هێزەكانی عێراقی مووسڵیان بەجێ هێشت و ڕادەستی داعشیان كرد و لە بەرانبەر ئەو هێرشەدا هیچ بەرەنگارییەكیان نەكرد، بەڵام ئەوە شۆڕشگێڕانی پێشمەرگەی كورد بوون كە لە ماوەی دوو ساڵدا ڕێگەیان لە پێشڕەوییەكانی داعش لە دەوروبەری مووسڵ و ناوچەكانی كوردستان گرت و سەدان كیلۆمەتریان لە ژێر دەسەڵاتی داعش ڕزگار كرد”.
هەر لەو وتارەدا نووسەرە فەرەنسییەكە ڕای گەیاندووە: “ڕۆژی 25ی سیپتەمبەر، داهاتووی كورد لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەری ئیدارەی هەرێم، لەسەر سندووقەكانی دەنگدان بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ كە زیاتر لە یەك سەدە لەمەوبەر بەڵێنیان پێ درابوو، یەكلایی دەبێت”.
لە بەشێكی دیكەدا نووسیویەتی: “لە حاڵێكدا كە گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان بڕیاریان داوە لە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بەشداری بكەن، وڵاتانی جیهانیش بە جۆرێك ڕووبەڕووی ئەم پرسیارە بوونەتەوە، ئایا دەبێ وەك ئەنقەرە، تاران و مۆسكۆ، بە چاوی گومانەوە بڕواننە ئەم ڕیفراندۆمە و هەوڵ بدەن ئەم بابەتە وا بدەنە گوێی خەڵكی دونیادا كە پرسی ڕیفراندۆمی كوردستان دەبێتە هۆی كێشە و ئاڵۆزیی ناوچەكە؟”.