پارتی رازیبووە بە كاراكردنەوەی “بێمەرجی” پەرلەمان

خواكوڕك
پەیوەندی چەق بەستووەكانی دوو ساڵی رابردووی نێوان لایەنە سیاسەكانی هەرێمی كوردستان, لە گەڵ بڕیاری سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان ئێستا بە ئاراستەی باشكردنەوەی پەیوەندیەكان جموجۆلی تێكەوتووە, بەر پرسێكی باڵای پارتیش رایدەگەیەنێت:” پارتی پەیوەندی بە گۆڕانەوە كردووە بۆ كۆبوونەوەی دووقۆڵی و رووبەڕوو. دەشڵێت پارتی رازیبووە بە كاراكردنەوەی “بێمەرجی” پەرلەمانی كوردستان.
هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، رۆژی یەكشەممە پارتی پەیوەندی بە بزووتنەوەی گۆڕان كردووە بۆ كۆبوونەوە لەو پەیوەندییەدا پارتی داوای كۆبوونەوەی دووقۆڵی و رووبەڕووی لە گۆڕان كردووە، ئەوەش لەسەر راسپاردەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

هێمن هەورامی راشیگەیاند، داواكەیان بەشێوەیەكی فەرمی كردووە و چاوەڕێی وەڵامی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕانن.

هێمن هەورامی ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی لەپێناو سەرخستنی گشتپرسی وازی لە مەرجەكانی خۆی هێناوە بە گەڕانەوەی یوسف محەممەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانەوە. گوتیشی “ئێستا پارتی هیچ مەرجێكی نییە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، مەرجیش لە كەس قبوڵ ناكات”.

Back to top button