نێردەی نەتەوەیەكگرتووكان بۆ عێراق: هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم

خواكوڕك

دوای ئەوەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش لە نیویۆرك پەیوەست كرابوو بە درێژكردنەوەی وادەی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەرگتووەكان بۆ عێراق كە لە میانەی كۆبوونەوەكە نزیك بە هەشتا خاڵ باشكرا كە 13 خاڵی پەیوەست بوو بەپرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان, نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكانیش بۆ عێراق لەبەردەم نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم.

یان كوبیش لە وتارەكەیدا گوتی: جەنابی سەرۆك لە كۆبوونەوەی 7ی شەش، هەموو لایەنەكان بڕیاریاندا ریفراندۆم لە 25ی ئەیلوول بەڕێوە بچێت. ئەمە پرسیارێكە ئایا دەتانەوێت هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم دەیانەوێت ببنە سەربەخۆ. هەروەها لە پەرلەمانی ئەوروپا سەرۆك بارزانی جەختیكردەوە، كە ریفراندۆم بەڕێوەبچێت و هیچ وڵاتێكیش دژی ئەوە نەبوو. جەختیشیكردەوە، كە بە رێگەی ئاشتی و دانووستان بێت.

نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان گوتیشی: داواتان لێدەكەم ئەم پرۆسەیە بە گوێرەی وتوێژ و دەستوور بێت و رێگەیەكی هاوبەش بدۆزنەوە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی ناكۆكی لە نێوانیاندا و نەبێته وەك ماددەی 140 كە تا ئێستاش كێشەیە لە نێوانیاندا. ناوچەكانی دیكەش كە لە دەرەوەی حكومەتی هەرێمن دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ سەر حكومەتی هەرێم و ئەو پرۆسەیەش پێویستی بە دانووستانە بۆ ئەوەی رێگری بكرێت لە ململانێ و ناكۆكی.

هەروەها گوتی: هەرێمی كوردستانی عێراق لە 21ی مانگی رابردوو، داوایان لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان كردووە، ئامادەكاری بكات هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت. بەڵام ئەمە كارێكی گرنگە بۆ كۆمیسیۆن و خستوویەتییە پێش هەموو كارەكانی دیكەی بۆ ئەوەی وەك لە دەستووردا هاتووە، ئەنجوومەنی كۆمیسیۆن بە هەموو ئەو كارانە هەڵدەستێت كە داوای لێدەكرێت و لە ئێستاشەوە دەستی كردووە بە ئامادەكاری.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا یان كوبیش گوتی: لە حەڤدەی ئۆكتۆبەرەوە كە ئۆپراسیۆن دەستیپێكردووە، خەڵكێكی زۆر لە ناوچەكانی خۆیان رایانكردووە و لە هەرێمی كوردستان رێگەیان بۆ كراوەتەوە. زیاتر لە 150 پرۆژە لە 23 ناوچەی رزگاركراو لە ئەنبار و سەلاحەدین و كەركووك جێبەجێ كراوون و ئێستا مووسڵ بە تەواوی رزگار كراوە، بەڵام پێویستی بەوەیە پرۆژەكان و خزمەتگوزاری بۆ بگەڕێتەوە. بە تایبەتی دەبێت گرنگی بەوە بدرێت كە ئەو خەڵكانەی لە لایەن داعشەوە چەوسێنراونەتەوە و هەروەها گەمارۆ دراوون و بە هەموو شێوەیەك سزا دراوون ئەمەش كێشەیەكی دیكەیە كە ئێستا ئێمە هەمانە.

Back to top button