لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك هۆشداری ده‌دات و درووستكردنی هێزی توركمانی ره‌تده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

ليژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى كه‌ركووك سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی هێزێكی توركمانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ شاره‌كه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و هۆشداری ده‌ده‌ن هه‌مووان كه‌ خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ وه‌ها كارێك چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و پۆلیس شاره‌كه‌ ده‌پارێزێت و شار پێویستی به‌هیچ لایه‌كی تر نه‌ی.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا كه‌ له‌ لايه‌ن نوسينگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى و سه‌رۆكى ليژنه‌ى  ئه‌منى پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) ‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه” كه‌ ليژنه‌ى ئه‌منى و ئيداره‌ى كه‌ركووك و هاووڵاتيانى شاره‌كه‌ پێكهێنانى وه‌ها هێزێك كه‌ له‌ لايه‌ن وڵاتێكى دراوسێوه يان هه‌ر وڵاتێكى ترى بيانييه‌وه‌‌ پشتگيرى بكرێت  به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و ته‌ئكيد ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ پاراستنى سه‌روماڵى سه‌رجه‌م هاوڵاتييان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه‌ له‌ لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ و پۆليس و ئاسايشه‌وه‌  ده‌پارێزرێت كه شه‌و و ڕۆژ له‌ خه‌مى ئه‌و ئه‌ركه‌دان و‌ قوربانى زۆريان داوه‌ له‌و پێناوه‌دا.

نوسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى پارێزگارى كه‌ركووك ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندوه‌” كه‌ پێكهێنانى هێزى له‌و شێوه‌يه‌ كارێكه‌ دژ به‌ بنه‌ماكانى ده‌ستورى عێراقه‌ و هه‌ڕه‌شه‌يه‌ بۆ سه‌ر ئه‌منى عێڕاق به‌ گشتى و شارى كه‌ركووك به‌ تايبه‌تى و هه‌لێكه‌ كه‌ هه‌ندێك بۆى ده‌گه‌ڕێن بۆ نانه‌وه‌ى دووبه‌ره‌كى و پشێوى نانه‌وه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كاندا كه‌ برايه‌تى له‌ نێوانياندا به‌رقه‌راره‌.

له‌ به‌ياننامه‌كه‌ی سكرتێری رۆژنامه‌وانی پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌وه‌ش هاتووه‌” كه‌ هه‌ر هاووڵاتييه‌ك له‌ هه‌ر پێكهاته‌يه‌ك بێت و بيه‌وێت وه‌ك تاك خۆبه‌خشانه‌ له‌ رێگاى ياسايى له‌ ڕيزه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ و دام و ده‌زگا ئه‌منييه‌كاندا خزمه‌ت بكات ده‌رگا بۆى واڵايه‌ بۆ خزمه‌ت كردن له‌ ريزه‌كانى هێزه‌ ئه‌منييه‌كاندا بۆ سه‌قامگير كردنى ئه‌من و ئاسايش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌كان به‌ تايبه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆريستانى داعش.

Back to top button