ئاسایشی كه‌ركوك پێنج كه‌سی ده‌ستگیركرد كه داواكراون به پێی ماده‌ی4ی تیرۆر

خواكوڕك
له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك، له شارۆچكه‌ی داقوق تواندار پێنج داواكراو ده‌ستگیربكه‌ن،كه له لايه‌ن دادگاوه به پێی مادده‌ى چوارى تيرۆر داواكراو بوون.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ (خواكوڕك) هاتووه،به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك رایگه‌یاندوه”به‌پێی چەند زانیارییەک و دوای چاودێریەکی ورد ئەمڕۆ ھێزەکانمان لە ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین لە شاروچکەی (داقوق) توانیان (٥) تیرۆریستی داواکراو دەستگیربکەن به ناوەکانی (م.ر.ص) و (ع.م.ج) و (أ.م.ن) و (م.أ.م) و (ھ.أ.م) کە خەڵکی گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی (حەویجە) و شارەدێی (عەباسی) بوون.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش‌دا ئه‌وه هاتووه”كه ئەم تیرۆریستانە داواکراون لەلایەن دادگای لێکوڵینەوەی کەرکووکەوە بە پێی مادەی (٤)ی تیرۆر، بەشێک لەم تیرۆریستانە چەکداری داعش بوون و دەستیان ھەیە لە ژمارەیەک کار‌و کردەوەی تیرۆریستی جۆراوجۆر و ئەوانەی دیکەش شانه‌ی نوستوی داعش بوون و زانياريان دەدایە تیرۆریستانی داعش.