پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ كه‌شناسی پێشبینی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه‌

خواكو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی له‌ شاره‌كانی هه‌ریمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 18/7/2017 لە ھەولێر، دھۆک و کەرکووک ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە سلێمانیش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی له‌ شاره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، کە رۆژی چوارشەممە 19/7/2017، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

Back to top button