نیمار بۆ پاریس و ڤیراتی بۆ به‌رشه‌لۆنه داواكاری یانه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌یه
خواكوڕكو
یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی له یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا رایده‌گه‌ێنێت” به‌مرجی پیدانی نیمار داسێلڤا كه تێكه‌ڵ به گرێبه‌ستی ڤیراتی بكریت، ئاماده‌ین ئه‌و یاریزانه بده‌ین به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
دوێنێ دووشه‌ممه 17/7/2017 دووپیگه‌ی ئیسپانی و فه‌ڕه‌نسی، كه پێكهاتوون له سپۆرتی ئیسپانیا و لیكیپی فه‌ڕه‌نسی، ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه یانه‌ی پاریس ئاماده‌یه ڤیراتی بفرۆشێت به به‌رشه‌لۆنه، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رشه‌لۆنه ده‌بێت یاریزان نیمار بخزێنێته نێو گرێبه‌سته‌كه‌ی ڤیراتی بۆ ئه‌وه‌ی روو له یانه‌ی پاریس بكات.
وه‌كو زانراوه له سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان” كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان له پێناو نێیمار ئاماده‌یه 120 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ماركۆ ڤیراتی پێشكه‌شی بارسێلۆنا بكات، له لایه‌كی تریشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرت له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه نێیمار به‌هۆی مێسییه‌وه ده‌یه‌وێت له بارسێلۆنا بڕوات، چونكه تا له پاڵ مێسی یاری بكات نا توانێت خه‌ونی بردنه‌وه‌ی ناسناوی تۆپی زێرینی بێته دی.
به‌ڵام پیده‌چیت” یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاوا به ئسانی ده‌ستبه‌رداری نیمار نه‌بێت و ئه‌و گرێبه‌سته سه‌ر نه‌گرێت.