له‌ پارێزگای سلێمانی 28 ته‌نكه‌ری به‌نزینی هاورده‌كراو له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

خواكوڕك
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشەسازی وزە و سامانە سروشتیەكان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌ێنێت”كه‌ دوای پشكنین، ده‌ستبه‌سه‌ر 28 تانكه‌ر به‌نزینی خراپدا گیراوه‌ و ره‌وانه‌ی ئێران كراونه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆری به‌نزینه‌كه‌ و كوالیته‌كه‌ی زۆر خراپ بووه‌ و به‌كه‌ڵكی ئه‌وه‌ نه‌ده‌هات بهێندریته‌ نێو خاكی كوردستان.
(د.غالب محه‌مه‌د عەلی) سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشەسازی وزە و سامانەسروشتیەكان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاندوه‌” رۆژی17/7/2017  كاتژمێر 6ی ئێوارە تا كاتژمێر 4ی بەرەبەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوه‌بەری خاڵی سنور و گومرکی باشماخ و بەڕێوبەرایەتی گشتی نەوت و کانزای سلێمانی لەمەرزی باشماخ پشكنین بۆ زیاتر لە 70 تەنکەری بەنزین كرا کە لەلایەن پێنج کۆمپانیا هاوردەکرابوو.
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشەسازی وزە و سامانەسروشتیەكان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌” كه‌ دوای پشكنین دەست بەسەر  25 تەنکەری کۆمپانیای (سمود وەتەن) گیرا كە (RVP) بەرز بوو ئەمەش وای کرد کوالێتی بەنزینەکەی خراپ بێت، رادەستی گومرکی باشماخ دەكرێت بۆگەڕانەوەیان بۆ ئێران کە بە ترانزێت له‌و وڵاته‌وه‌ هاتووه‌.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد” كه‌  3 تەنکەری بەنزینی کۆمپانیای (ساوس کوردسان) کە ئه‌ویش( RVP) بەرز بووه‌، دەستی بەسەراگیرا و ئه‌وانیش هەناردەی ئێران دەکرێتەوە.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌” ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ له‌ رێگای خاڵه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی به‌نزینی خراپ هاورده‌ ده‌كرێت و كه‌سیش خۆی لێ به‌ خاوه‌ن ناكات، ئه‌وه‌ی زانراویشه‌، به‌هاتنی ئه‌و ته‌نكه‌ره‌ به‌نزینانه‌ و خستنه‌ بازاره‌كانی كوردستان واده‌كات به‌ سه‌دان كه‌س له‌ هه‌ریمی كوردستان ژه‌هراوی ببن و تووشی نه‌خۆشی كووشنده‌ ببن، ئه‌مه‌ش جاری یه‌كه‌م نیه‌، بۆیه‌ لیژنه‌ی وزه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنن” كه‌ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن و رێگری ده‌كه‌ن له‌ هێنانی به‌نزینی خراپ و دابه‌شكدرنی به‌سه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه‌.
Back to top button