بزانە بارزانی سەرەخۆشی لەكێ دەكات
خواكوڕك
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا دەكات، دەلێت برای بەڕێز ئیبراهیم برۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ سیاسەتمەدار و تێكۆشەری كورد و دامەزرێنەری پارتی یەكێتیی كوردی لە سووریا و سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریامان پێ گەییشت. لەدەست دانی خوالێخۆشبوو ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ خەسارەتێكی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد لە سوریا. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد و كادیر و لایەنگر و گەلی كورد لە سووریا و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ بە بەهشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
18ـی 8ـی 2016