له‌م شاره‌ی كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و كوژراو بریندار هه‌ن
خواكوڕك
له رۆژئاوای كوردستان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه وه له بازگه‌یه‌كی ئاسایش دوو كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هیدبوون و یه‌كێكی تریش برینداربوو.
شه‌وی رابردوو كاتژمێر 11:30 ، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (تۆیۆتا کۆرۆلا) لە گوندی مەناجیری سەر بە تلتەمەر لە ناوچەی جزیرە بە خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستاندا تەقییەوە، له ئاكامدا بەپێی میدیاکانی یسه‌ر به YPG، تەقینەوەکە بووەتە هۆی شەهیدبوونی دوو کارمەندی ئاسایش و برینداربوونی یەکێکی دیکە، جگە لە برینداربوونی دوو کەسی مەدەنی.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نیه ئۆتۆمبێلی بۆمبڕیژكراو یان تیرۆریستی خۆكوژ خۆی بته‌قێنێته‌وه له رۆژئاوای كوردستان.