چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێت له نێو یانه زلهێزه‌كانی جیهان له پاڵه‌وانیه‌تی جامی پاڵه‌وانان
خواكوڕك
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له پاڵه‌وانیه‌تی جامی پاڵه‌وانان كه جامیكی دۆستانه‌یه و له ووڵاتانی ئه‌مریكا و سه‌نگافوره و چین ئه‌نجامده‌درێت، به به‌شداری چه‌ندین یانه‌ی به‌هێزی جیهان.
لە پاڵەوانیەتییەكە چەندین یانەی زلهێزی جیهان بەشدارن و لەسەرووی هەموویانەوە یانەكانی (ریال مەدرید و بەرشلۆنە شان بە شانی یانەكانی بایرن میونخ و مانچستەر یونایتد و ئەرسناڵ و رۆما و پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی و میلان و تۆتنهام و یوڤینتۆس و چێڵسی و ئینتەرمیلان) پیكه‌وه له‌م پاله‌وانیه‌تیه یاری ده‌كه‌ن.
واش بڕیاره ئه‌مڕۆ سی شه‌ممه له یه‌كه‌م یاریدا له كاتژمێر 2:20ی دوای نیوەرۆ هەردوو یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و میلان رووبەرووی یەكتر دەبنەوە”.
به‌پێی سیسته‌می و یاسایی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه” براوەی یارییەكە سێ خاڵی پێ دەدرێت ، دۆراویش هیچ خاڵێكی پێ نادرێت ، نابێت یەكسانبوونیش لەیارییەكە هەبێت ، بۆیە بردنەوە بە لێدانی یەكلاكەرەوە دوو خاڵی پێ دەدرێت و دۆراویش تەنها یەك خاڵی پێ دەدرێت”.