كۆسره‌ت ره‌سوڵ: چاوه‌روانی زیاترمان له ئێران هه‌یه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 18ی 7ی 2018 شاندێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی جێگیری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران عه‌لی لاریجانی كۆبۆوه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی ئێران، رایگه‌یاند، ئێمه چاوه‌روانی زیاترمان له ئێران هه‌یه”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی میدیا ئێرانیه‌كان، له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، شاندی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و هاوڕیه‌تی هه‌ریه‌كه له مه‌لا به‌ختیار و عومه‌ر فه‌تاح و عه‌دنان موفتی و مه‌حموود سه‌نگاوی، خه‌سره‌و گوڵ به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئێران نازم ده‌باغ، به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانیان راگه‌یاندووه، كه ئه‌وان چاوه‌روانی زیاتریان له ئێران هه‌یه”.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌گوێره‌ی زانیاری میدیایی ئێرانی له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ریفراندۆمی كوردستان بووه، له‌و باره‌یه‌وه وه‌ڤدی یه‌كێتی بۆچوونی خۆیان و كوردستانیان به‌ئێران گوتووه،بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی (کوردستان24) کۆسرەت ڕەسووڵ لەو دانیشتنەدا ڕوو بە عەلی لاریجانی توویەتی “ڕاوێژکردنەمان لەگەڵ ئێران بەلاوە گرنگە و ئێمە وەک گەلی کورد چاوەڕوانیی زیاترمان لە ئێران هەیە کە پشتیوانیی کورد و کوردستان بکات”.
شایانی باسه هەتای ئێستا لەبارەی ناوەرۆکی ئەو دانیشتن و کۆبوونەوانەی نێوان شاندی یەکێتی و بەرپرسانی سەربازی و سیاسیی ئێران بڵاو نەکراونەتەوەە.رۆژی دووشەممەی رابردوو، شاندی یەکێتی یەکەم دیداریان لە تاران لەگەڵ عەلی شەمخانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و نوێنەری خامنەیی کۆ بوونەوە”.