بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم 30 هۆزی عه‌ره‌ب له‌رۆژئاوای دیجله گردبوونه‌وه‌یان كرد
خواكوڕك
بۆ به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی باشوری كوردستان، 30ی هۆزی عه‌ره‌بی له رۆژئاوای دیجله گردبوونه‌وه‌یان كرد به ئاڵای كوردستانه‌وه، داوایان كرد كه سه‌رحه‌م پێكهاته‌كان پشگیری له‌ده‌وڵه‌تی كوردستان بكان و به‌شداری ریفراندۆم بكه‌ن”.
ئه‌و هۆزه عه‌ره‌بانه‌ی كه به‌شداری گردبوونه‌وه‌كه‌یان كرد بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، رایانگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی بریار ده‌دات سیاسیه‌كان نیه، به‌ڵكو ئه‌وه هۆزه‌كانن، كه ده‌یانه‌وێت چاره‌نووسی خۆیان له‌گه‌ڵ كوردستان ببه‌ستنه‌وه، رێگا به‌وه ناده‌ن ئه‌و سیاسیانه‌ی كه بریاره‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ دێت له‌جیاتی ئه‌وان قسه بكه‌ن، ده‌لێـ” ئێمه به‌سه‌دان ساڵه له‌كوردستاندا له‌گه‌ڵ كورده‌كان ده‌ژین، نامانه‌وێت له‌كوردستان جیاببینه‌وه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، یه‌كێك له سه‌رۆك هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب له رۆژئاوای دیجله كه به‌شداری گردبوونه‌وه‌كه‌ی كرد، رایگه‌یاند ئه‌وان له 25ی 9ی 2017 به‌شداری ریفراندۆم ده‌كه‌ن و به‌به‌ڵێ ده‌نگ به ریفراندۆم ده‌ده‌ن، ده‌لێت ئێمه ده‌مانه‌وه‌ێت له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا بژین له سته‌م و گه‌نده‌ڵی جیاببینه‌وه”.
هه‌روه‌ها هۆزه‌كانی گردبوونه‌وه‌كه راشیان گه‌یاندووه، هیچ کەسێک دژی ریفراندۆم نییە، تەنها گەندەڵکارەکان و تیرۆریستەکان نەبێت، لەو مینبەرەشەوە سوپاسی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرکردایەتییە حەکیم و گەل و سوپاکەی دەکەین، لەبەرامبەر ئەوەی پێشکەشی ئاوارەکان و ناوچە عەرەبییەکانیان کردووە، هاوکات قوربانیشیان داوە، بۆیە مافی خۆیانە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن و دەوڵەتی کوردی دابمەزرێنن”.