توركیا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر داهات و نه‌وت و بۆری كوردستانه‌وه نیه .. تا یاری سیاسی پێ بكات
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه هۆكاری تاخیر گه‌یشتنی داهاتی نه‌وت له‌و مانگه، كێشه‌ی ته‌كنیكی بانكه‌ی پاره‌ده‌ر و بانگی پاره وه‌رگره، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆری نه‌وتی كوردستان و داهاتی نه‌وتی كوردستان له‌ده‌سه‌ڵاتی توركیا نیه ده‌ستی به‌سه‌ر دابگرێت، له‌داهاتووێكی نزیك دا كۆمپانیای روزنه‌فت ته‌واوی داهات و فرۆشی نه‌وت سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه چ ده‌رهێنان و گواستنه‌وه و فرۆشتنی ده‌كه‌وێته ده‌ستی رۆزنه‌فت”.
پێشتر دڵشاد شه‌عبان ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له لێژنه‌ی سامانه سروشتیه‌كان، رایگه‌یاند، با له‌مه‌ودوا هه‌موو كه‌سێك بزانێت، كۆمپانیای روسنه‌فت، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشێت، ئه‌مه‌ش به‌دیدیی چاودێرانی سیاسی فرۆشی نه‌وت و هه‌نارده كردنی نه‌وتی كوردستان، له‌رێگا رووسنه‌فت، ته‌واو پاراستنی داهات و نه‌وت و بۆریه‌كانی كوردستان، چونكه كۆمپانیای رووسنه‌فت، هه‌م له‌رووی ئابووریه‌وه، هه‌م له‌رووی سیاسیه‌وه پارێزگاری لێ ده‌كات”.
روسنه‌فت كۆمپانیایه‌كی حكومی و ئه‌هلیی پشكداره، كه سه‌دا 45ی هی حكومه‌تی روسیایه، كه‌سی جێبه‌جێ كار و رێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ش یه‌كێكه له‌كه‌سه نزیكه‌كانی پۆتین، پشكی وه‌ڵاتانی ئه‌لماینا و چه‌ند وڵاتێكی تری تێدایه، خه‌زێنه‌ی نه‌وتی له ئه‌لمانیایه، له‌سه‌ر سێ كاری جیاواز له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتووه، یه‌كه‌م ده‌رهێنانی نه‌وت، دووه‌م گواستنه‌وه‌ی نه‌وت سێهه‌م فرۆشی نه‌وت”.
پاش لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رووسنه‌فت، واژوو كردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه، پارتی و یه‌كێتی و چه‌ندین لایانی تر له پیرمام به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 25ی9ی 2017یان دیاری كرد بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.